ئاسایشى كه‌ركووك وێنه‌ى دوو ته‌قه‌كه‌رى به‌رده‌م ناوچه‌ى پارتیی بڵاو کردەوە
نه‌قیب (فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌ڕێوەبه‌رى ڕاگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركوك ڕایگەیاند:" سەعات 12ونیوی دوێشەو چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له باره‌گاى ناوچه‌ى (4)ـى سه‌ر به لقى (3)ـى (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان) كرد له گه‌ڕه‌كى (ئازادى) لە شارى كه‌ركووك؛ ئەوەندە نەبرد هێزه‌كانمان به هاوكارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كه‌ركووك توانییان له هه‌ڵمه‌تیكدا دوو ته‌قه‌كه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن، یەکێکیان ناوی (ر.خ.ت) ـە و، ئەوەکەی تریان (ه.ا.ع)."
نه‌قیب (فه‌رهاد) گوتیشى: "هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا توانیمان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر ئوتومبێلێكى (بی‌ئێم)ـی ژماره (43696/ كه‌ركووك)ـدا بگرین و، دوو پارچه چه‌كى كلاشینكۆفیشمان پێیانەوە گرتووە؛ تاوانبارى سێیه‌م ده‌ستگیر نه‌كراوه بەڵام ناو و ناونیشانیمان دۆزیوەتەوە."
ده‌شڵێت: "ئێستا ئه‌و ته‌قه‌كه‌رانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشدانە و لێیان دەکۆڵینەوە؛ هه‌موو لایه‌كیشی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه."
