ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتى گۆڕان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه
دكتۆر شۆرش حه‌سه‌ن له رێگه‌ی نامه‌یه‌ك كه بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى جڤاتى گشتى بزووتنەوەی گۆڕ‌انى ناردووه، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له ئه‌ندامێتى جڤاتى گشتى بزووتنەوەی گۆڕان كێشایه‌وه و له نامه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌ر له دروستكردنى گۆڕان به فكر و كرده‌وه خاوه‌نى بیرۆكه‌ى بەدامه‌زراوه كردنى ده‌سته‌ڵاتى حوكمڕان و باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك بووین، بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى گۆڕان به‌و بانگه‌شه و درووشمانه‌ى كه یه‌كانگیربوون له‌گه‌ڵ هه‌وڵەكانمان به هه‌موو توانامانه‌وه پشتیوانیمان لێ‌كرد .
د.شۆرش ده‌ڵێ " دواى ئه‌و ئاوات و خه‌ون و ئومێده‌ى به گۆڕانمان هه‌بوو ته‌واو پێچه‌وانه بۆوه و رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه جیاوازیه‌كى زۆر هه‌یه له نێوان گوفتار و كردارى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه !
د.شۆرش هەروەها ده‌ڵێت " بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌یتوانى گۆڕانكارى له نێوخودى خۆیدا بكات وه‌ك داواى به‌دیموكراتیزه‌كردن و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنى حوكمڕانى ده‌كرد، لانیكه‌م ده‌بوایه درووشم و بانگه‌شه‌كانى له نێو ئۆرگانه‌كانى خۆیدا ڕه‌نگى دابایه‌وه تا جیاوازتر ده‌ركه‌وتبا له بزووتنه‌وه كلاسیكیه‌كانی دیکەی كوردستان "
خۆر
