پێنجوێن.. 12 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن
نه‌قیب ئیسماعیل ئیبراهیم، لێپرسراوی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، ڕایگه‌یاند: "له‌م دوو ڕۆژه‌دا، توانیومانه 12 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ین كه ویستوویانه له ڕێگه‌ی نایاسایی ڕاوی ماسی بكه‌ن".
ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ڕاوچییانه له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی ڕاوی ماسی بوونه به ته‌زووی كاره‌با، كه نایاساییه‌و قه‌ده‌غه‌یه، ده‌ستگیر كراون و سێ مۆلیده‌ش ده‌ستی به‌سه‌ر گیراوه.
لێپرسراوی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پێنجوێن، گوتیشی: "ئێستا ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوانه ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه و په‌ڕاوی یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه".
له كوردستان هه‌موو ساڵ له‌و وه‌رزه‌دا ڕاوی ماسی قه‌ده‌غه ده‌كرێت، به‌هۆی گهرادانانهوه، به‌ڵام به‌شێك له ڕاوچییه‌كان گوێ به‌و بڕیاره ناده‌ن و به‌وه‌ش له ڕووی یاساییه‌وه تووشی سزا ده‌بن".
باس‌نیوز
