یەکێتی گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ دەست پێ دەکاتەوە
ساڵح فەقێ، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئاگادارە کە بڕیارە گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەستپێبکاتەوە، یەکێتی دەستپێشخەری کۆبوونەوەی فراوان دەکات بۆ ئەوەی وەک قۆناغی یەکەم ھەنگاو بۆ چارەسەری گرفتەکان بنرێت".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، گوتیشی: "سەعدی ئەحمەد پیرە پێی گوتوین کە بەنیازین درێژە بەکۆبوونەوەکان بدەین و لەگەڵ لایەنەکان کۆببنەوە".
بەپێی زانیاریه كان ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاگاداری نوێنەری بارزانی کردوەتەوە بەوەی دەیەویت لایەنەکانی کوردستان لێک نزیک بکاتەوە، ئەوەش پێش کۆبوونەوەی فراوانی حزبەکان و بارزانی دەبێت.
باسنیوز
