قادر كه‌ره‌م.. خۆپیشاندان بۆ ئاو و كاره‌با ئه‌نجام درا
ئه‌مڕۆ 25/7/2016 ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانى شاره‌دێی قادر كه‌ره‌م، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داواى گه‌یاندنى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری، ئاو و كاره‌بایان بۆ سنوره‌كه ده‌كرد، ئه‌م خۆپیشانانه‌شیان بۆ جارى دووه‌مه كه له سه‌ر ئه‌و داخوازییانه‌یان ده‌یكه‌ن".
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه: "پاره‌ى پترۆ دۆلار بۆ ناوچه‌كه خه‌رج ناكرێت، له كاتێكدا له سنوورى كۆرومۆرى سه‌ر به قادار كه‌ره‌م ڕێژه‌یه‌كى باشی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئێمه‌ش به به‌رده‌وامى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى پترۆ دۆلارمان بۆ خه‌رج بكرێت، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نییه".
هاوكات قایمقامى چه‌مچه‌ماڵ، گه‌تیشی "خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ى ئه‌و ته‌نگه‌رانه‌ى گواستنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نییان گرت كه له قادركه‌رمه‌وه سوته‌مه‌نی ده‌گوازنه‌وه، به‌ڵام ئێستا بارودۆخ ئارام بووەته‌وه".
باس‌نیوز
