پارتی لەگەڵ یەكێتی و یەكگرتوودا كۆ دەبێتەوە
(د. ئاراس حەسۆ میرخان)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پێش جەژن كە پارتی و یەكێتی لەگەڵ یەكدا دانیشتن، بڕیار درا كۆبوونەوەكان بەردەوام بن، بۆیە بڕیار وایە لەم چەند رۆژەدا پارتی لەگەڵ یەكێتی و یەكگرتوودا كۆ ببێتەوە، كە ئەو دوو لایەنە هەندێك پێشنیاز دەكەن، ئێمەیش وەك پارتی پێمان راگەیاندوون كە ئەوان هەر پێشنیازێك بكەن، پێشوازیی لێ دەكەین و ئامادەین گفتوگۆی لەسەر بكەین، بە مەرجێك هیچ پێشنیازێك نابێت مەرجی تێدا بێت، بە تایبەتی بۆ گەرانەوەی (یووسف محەممەد)".
(میرخان) گوتیشی: "پارتی بە ئاشكرا رایگەیاندووە كە ئامادەیە هەموو پێشنیازێك وەربگرێت و لەسەری دابنیشین، بەڵام بە یەكێتیمان ڕاگەیاندووە كە ئێمە ناگەڕێینەوە بۆ خاڵی سفر، پێمان وایە ئەو كۆبوونەوەیە زۆر گرینگە، چونكە بە هەموو لایەنەكانمان راگەیاندووە هەر پێشنیازێك بۆ چارەكردنی دۆخی هەرێمی كوردستان بێت، پێشوازی لێ دەكەین و و ئامادەین هەندێك دەستپێشخەرییش بۆ چارەكردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكەین، بەڵام بە مەرجێك لایەنەكانی دیكەیش بێنە پێشەوە".
KDP
