ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: شانازقسەی ڕاستی ناخی یەکێتی گوتووەو درۆی ناوێ و لەگەلیداین

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: شانازقسەی ڕاستی ناخی یەکێتی گوتووەو درۆی ناوێ و لەگەلیداین
کادیرێکی یەکێتی دەلێ: ئەوەی شاناز خان باسی کردووە، دووپات کردنەوەی پەیامەکەی بەغدایە کە یەکێتی و گۆڕان بە بەرپرسانی بەغدایان ڕاگەیاند کە دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیین و لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتوون، بۆیە من وای نابینم شاناز خان هیچی هەڵە و ناڕاستی گوتبێت و قسەیەکی لەدەرەوەی بڕیاری حزب کردبێ، بەڵکو ئەوەی ئەسەسەدە ڕاست ناکا و دژی بڕیاری حزبە، بۆیە باشتر بوو پیشتر و زووتر یەکێتی و سەرکردەکانی حزبەکەمان نەچووبانە ژێر باڵی نەوشیروان مستەفا کە ئەسەسەد خۆیان یەکێکبوون لەوانەی زۆر پیداگری لەسەر ڕێککەوتنمان دەکردەوە لەگەڵ گۆڕان و نەچوبانەتە بەغدا تاوەکو لەپاڵ گۆڕان دژی سەربەخۆیی بوەستنەوە.

دوای دەربڕینی دژایەتی خۆی بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، لە نووسینێکیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشکی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئاماژەی بەوە کرد،: “ئەگەر شاندەکەی یەکێتی بەتەمان بڕۆنە لای پارتی و باس لە مەسەلەی فەرەیدون عەبدولقادر و ڕیفراندۆم و سەربەخۆییە نیمچە ئیماراتییە سعوودییە داش خەلیفە ئوردوغانییەکە بکەن، ئەوا نەچوونیان گەورەییە، ئەگەر دەشڕۆن و پڕۆژەی نوێیان دەدەنێ و تەنازول دەکەن، ئەوا چاکترە ئەو شاندەی کە بەشداری دانیشتنەکە دەکات، نەگەڕێتەوە سلێمانی و هەر لەوێ پۆستی ڕاوێژکاری وەربگرن”.

لە بەرامبەر فەرید ئەسەسەدر ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، لە وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕایگەیاند: “بۆچوونی فەرمیی یەکێتی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە و قسەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی بۆچوونی فەرمیی یەکێتی نییە”. جەختیشی لەوە کردەوە: “ئێمە قسە لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەفەرمی وەردەگرین، ئەوەی دیکە بۆچوونی کەسییە”.

لە بەرامبەر گوتەکانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی، کادیرێکی ئەو حزبە لە لێدوانێکیدا لە سلێمانی ڕایگەیاندووە: شاناز ئیبراهیم هیچی ناڕاستی نەگوتووە، بەڵکو دانی بە ڕاستیەکە ناوە، بۆیە ئەوەی ڕاست نالێ و خۆی لە ڕاستیەکان دەدزێتەوە، فەرید ئەسەسەدری ئەندامی دانوستانی یەکێتی و گۆڕانە.

ئەو کادیرەی یەکێتی کە نەیویوستووە ئاماژە بەناوەکەی بدەین بەهۆی پێگەی خۆی لە نێو حزب، ڕاشیگەیاندووە: فەرید ئەسەسەدر یەکێک بوو لەوانەی ئەندامی شاندی یەکێتی بوو بۆ دانوستان لەگەڵ گۆڕان کە دواجار لە ڕێکەوتی ١٧ی مانگی ٥ ئێمە و گۆڕان ڕێککەوتنێکمان واژۆ کرد، بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبوایە هەردوو لا داکۆکی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەنەوە، کەچی بە شاندێکی هاوبەش لە کۆتایی مانگی شەش چونە بەغدا، بۆ عەبادی و مالیکی پشتیوانی خۆیان بۆ عێراقێکی یەکگرتوو ڕاگەیاند و دژایەتی خۆشیان بۆ سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم دووپات کردەوە.

ئەو کادیرەی یەکێتی دەشلێ: ئەوەی شاناز خان باسی کردووە، دووپات کردنەوەی پەیامەکەی بەغدایە کە یەکێتی و گۆڕان بە بەرپرسانی بەغدایان ڕاگەیاند کە دژی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیین و لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتوون، بۆیە من وای نابینم شاناز خان هیچی هەڵە و ناڕاستی گوتبێت و قسەیەکی لەدەرەوەی بڕیاری حزب کردبێ، بەڵکو ئەوەی ئەسەسەدرە ڕاست ناکا و دژی بڕیاری حزبە، بۆیە باشتر بوو پیشتر و زووتر یەکێتی و سەرکردەکانی حزبەکەمان نەچووبانە ژێر باڵی نەوشیروان مستەفا کە ئەسەسەد خۆیان یەکێکبوون لەوانەی زۆر پیداگری لەسەر ڕێککەوتنمان دەکردەوە لەگەڵ گۆڕان و نەچوبانەتە بەغدا تاوەکو لەپاڵ گۆڕان دژی سەربەخۆیی بوەستنەوە.




رۆژانەهەوال
Top