زانیاری لەبارەی وادەی راگەیاندنی نمرەكانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی
شۆڕش غەفوری، لەبەشی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: هەموو كارەكانی پشكنینی دەفتەری تاقیكردنەوەكانی نۆی بنەڕەتی و 12 ی ئامادەیی تەواو بووە.
وتیشی "لەئێستادا خەریكی وردبینی كردنینو لەماوەی سێ رۆژی داهاتوشدا، ئەنجامەكان رادەگەیەنین" .
شۆڕش غەفوری جەختیكردەوە كە ئەوان دەیانەوێت كەمترین كێشە هەبێت لەئەنجامی تاقیكردنەوەكان، بۆیە زۆر بەوردی كارەكان رادەپەڕێنن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، رێژەی دەرچوون و ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكرێت كە یەكەم بوون لەتاقیكردنەوەكاندا.
پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكان ئەمساڵ، بەبەشداری (263954) خوێندكاری نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی، لە (4270) هۆڵ و بە چاودێری (54301) مامۆستا بەڕێوەچوو.
