نەورۆڵی :گرنگ یاسا لەسەر تەقەکەرەکە جێبەجێ بکرێت
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەیی پارتیی دیموکراتی کوردستان (فارس نەورۆڵی) ڕاگەیاند: "ئەوەی تەقەی لە بارەگاکەی سلێمانیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردبوو دەستگیر کراوە؛ گرنگ نییە سەر بە چ حزب و لایەنێکە، گرنگ ئەوەیە ئەو کەسە یاسای لەسەر جێبەجێ بکرێت و، سزای خۆی وەربگرێت."
چەند ڕۆژ لەمەوبەر کابرایەک تەقەی لە بارەگاکەی سلێمانیی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کردبوو، پاشان ڕایکردبوو.
