یەکگرتوو هەوڵ بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی لایەنەکان دەدات

 یەکگرتوو هەوڵ بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی لایەنەکان دەدات
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان سەرقاڵی زەمینەسازییە بۆ نزیکكردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوە هاوبەشەكان.

د.محەمەد ئەحمەد، ئەندامی سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاندووە: “ئێستا سەرقاڵی ئەوەین، زەمینەیەكی گونجاو و كەشوهەوایەكی لەبار بۆ نزیکكردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوە هاوبەشەكان دروست بكەین، بەتایبەتی لەنێوان پێنج لایەنە سەرەكییەكەدا”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە چەند هەوڵێکیان بۆ ئەو مەبەستە داوە، بۆ ئەو مەبەستەش قسە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كراوە، بەتایبەتیش لەگەڵ پارتی و گۆڕاندا".

د. محەمەد ئەحمەد ڕاشیگەیاند، هەتا زەمینە ساز نەكرێت بۆ كۆبوونەوەكان و بارودۆخەكە ئاسایی نەبێتەوە، هەوڵدان بۆ كۆبوونەوە ئەنجامی نابێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان پڕۆژەیان هەیە بۆ دوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە.

هەرچەندە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هەوڵی زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دایە، بەڵام هەر زوو، میدیاکانی نزیک لە یەکێتی و گۆڕان، بە پشتبەستن بە هەندێک دەنگۆی نێو میدیاکانی پەکەکە، ئەوەیان بڵاو کردەوە کە هەوڵەکانی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، شکستی هێناوە.








باسنيوز
Top