ناوی فراكسیۆنه‌كه ناكۆكی له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دروست ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10/7/2016 لیژنه‌ی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی, به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فراكسیۆنێكی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه, هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه‌كراوه فراكسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی گۆڕان یه‌كێتی ناو بنرێت (فراكسیۆنی هیوا)، به‌ڵام به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و فراكسیۆنه ناو بنریت (فراكسیۆنی بوژانه‌وه).
سه‌رۆكی فه‌اركسیۆنی گۆران ده‌ڵێت:" له هه‌ر حاله‌تێكدا بیت ده‌توانین ناوی فه‌راكسیۆنه‌كه بگۆڕین".
هاوكات ڕێكه‌وت زه‌كی, سه‌رۆكی فه‌راكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی, له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه, بێگومان له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌شنووسی په‌یڕه‌وی ناوخۆمان دیاری كردووه, هه‌روه‌ها بۆ ئاینده ئه‌و ره‌شنووسه ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه ده‌كرێت, بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت، دواتریش هه‌مان ڕه‌شنووس ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌كه‌ین, بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش كاری له‌سه‌ر بكه‌ن". گوتیشی:" ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه ناو بنریت (هاوپه‌یمانی هیوا)، چونكه گۆڕان و یه‌كێتی و شه‌قام هیوایان به‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه هه‌یه".
ئه‌نوه‌ر تاهیر، سه‌رۆكی فه‌راكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران, له لێدوانێكدا بۆ(باس‌نیوز) راگه‌یاند: "تا ئێستا هه‌ردولامان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی فراكسیۆنه‌كه‌ی (فراكسیۆنی هیوا) بێت، چونكه ناوێكی كوردی مانا به‌خشه"، هاوكات گوتیشی: "سه‌ره‌تا ناوه‌كانی (گه‌شه پێدان، بوژانه‌وه، هیوا، نوێ بوونه‌وه) پێشنیاركرابوون، به‌ڵام دواجار ناوی هیوا په‌سه‌ندكرا، ئه‌گه‌ر داوای گۆڕینی ئه‌وناوه بكرێت، ده‌توانین ناوێكی دیكه‌ی بۆ دابنێین".
