ئەنەكەسە، یەکەم هەنگاوی بۆ نووسینەوەی دەستوور نا
(د. كاوە ئازیزی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە پایتەختی سویسرا ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كە سكرتێرەكەیشی و سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستانی سووریا بەشدار بوون، وۆركشۆپێكی ئەنجام دا و شارەزایانی بیانییش بەشدار بوونە و گفتوگۆ كراوە لەبارەی دانانی دەستوورێك بۆ رۆژئاوای كوردستان".
(ئازیزی) گوتیشی: "جارێ ئامادەكاریی بۆ دەكرێت و دەست بە نووسینی پڕۆژەی دەستوور نەكراوە، هەر بۆیە ئەو وۆركشۆپە وەكو سەرەتایەك ئەنجام دراوە".
ڕوونیشی كردەوە: "مەبەست لەو دەستوورە، بۆ ئەوەیە لە سووریای نوێ چۆن مافەكانی كورد بە دەست بێت، لەبەر ئەوەی ناكرێت هەر بەم شێوەیە بێدەنگ بین و پێویستە هەوڵی بۆ بدەین".
KDP
