هۆكاری تەقەكردن لە سەركردایەتی پارتی له سلێمانی ئاشكرا کرا
ئەوانەی تەقەیان لەبارەگای پارتی کردووە لەبەر ئەوە نییە کە پارتی بترسێنێ.. پارتییەکان هیچ کات نەترساون و ناشترسن، بەڵکو لایەنە سیاسییەکانی ئەو دەڤەرە دەبینن رۆژانە ژامرەیەکی زۆری گەنجولاوی حزبەکانی ئەوان دێن سەردانی شێخ ئەدهەم بارزانی دەکەن لە سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەلەبجە و هەروەها دێنە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوان چاویان پێ هەلنایێ و تەحەمموولی ئەو وەزعەو ئەو لەدەستدانەیان پێ ناکرێ، بۆیە هەوڵدەدەن کە وەزعەکە بشێوێنن و هێرش بکەن و تەقە بکەن، کە ئەوەش بەخراپ بۆ دەسەلاتدارانی ئەو شارە لەقەلەم دەدرێت.
