كارەبای سەرجەم هەرێمی كوردستان كێشەی تێكەوت
ئومێد محەممەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبا راگەیاند "بەهۆی پچڕانی ژمارەیەك هێڵی كارەبا لەنێوان كۆمەڵێك تاوەری 132 كەیڤی، كارەبای شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بڕاوە. هێڵەكان لەنێوان هەولێر - سلێمانی، سلێمانی - دووكان پچڕاون، بەو هۆیەوە كارەبا بڕاوە."
ناوبراو هەروەها گوتی "وەك ڤۆڵتە كێشەكە چارەسەركراوە، تەنیا وەك بەرهەم كێشەكە ماوە، تاوەكو 2 بۆ 3 كاژێری داهاتوو ئەوەش چارەسەر دەكرێت. كارەبای دهۆك چاككراوەتەوە و بەشێكی هەولێر و سلێمانی كێشەی ماوە، لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەوەش داین.
چوار هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی 132 کەیڤی، ھێڵێکی دووکان- تاسڵوجە، تاسڵوجە و بازیان - رۆژھەڵاتی ھەولێر پچڕاون.
