سه‌دان كه‌س له‌ناحیه‌ی گه‌یاره‌وه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن
ئه‌حمه‌د جاف به‌رپرسی راگه‌یاندنی میحوه‌ری مه‌خموری هێزی پێشمه‌رگه راگه‌یاند: ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌بانه له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌سنووری میحوه‌ری مه‌خمور خۆیان گه‌یاندۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه ره‌وانه‌ی كه‌مپی دیبه‌گه كراون.
هاوكات رزگار عوبێد به‌رپرسی كه‌مپی دیبه‌گه وت: ئه‌مڕۆ كه‌مپه‌كه‌یان پێشوازی كردووه له زیاتر له 250 هاوڵاتی عه‌ره‌ب كه خه‌ڵكی گونده‌كانی سنوری ناحیه‌ی گه‌یاره بوون.
به‌رپرسی كه‌مپی دیبه‌گه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ ئه‌و ئاوارانه دابینكردووه، به‌ڵام گرفتی زۆرهه‌ن له‌دابینكردنی خێمه بۆ ئاواره‌كان، وتیشی"حكومه‌تی عیراق ته‌نیا قسه‌و به‌ڵێن ده‌دات تائێستا هیچی بۆ ئاواره‌كان دابین نه‌كردووه، به‌ڵام رێكخراوی په‌نابه‌رانی جیهانی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه به‌ڵێنیانداوه تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 500خێمه دابین بكه‌ن به‌هه‌موو پێداویستییه‌كانه‌وه".
رزگار عوبێد باسیله‌وه‌شكرد كه پێش جه‌ژن، سێ هه‌زارو 100 ئاواره‌ی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاره‌دێی حاجی عه‌لی روویان كردۆته كه‌مپی دیبه‌گه.
هاتنی ئه‌و ئاوارانه له‌سنوری ناحیه‌ی گه‌یاره‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عیراق له‌وسنوره دژی رێكخراوی داعش به‌رده‌وامه‌و ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره له‌لایه‌ن سوپاوه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.
عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی سه‌ركرده‌ی فرقه‌ی جیهازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا وت: دوای رزگاركردنی بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره، ئێستا ناوچه‌كانی شرگات‌و گه‌یاره‌و حه‌ویجه دابڕاون له‌سه‌نته‌ری شاری موسڵ، هه‌ربۆیه داعش له‌م ناوچانه‌دا له‌دۆخێكی زۆر خراپدان.
ئه‌سه‌دی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو دوای رزگاركردنی بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه‌ی باشووری موسڵ، وتیشی"ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌بێت چاودێری چڕی جموجۆڵی داعشمان كرد له‌وناوچه‌یه كه له‌هه‌وڵی خۆكۆكردنه‌وه‌و رۆیشتن به‌ره‌و موسڵ بوون، ئه‌وه‌ش وایكرد هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كه له‌په‌رش‌و بڵاوی ئه‌واندا ساناتر بێت بۆیه سوودمان له‌و په‌رته‌وازییه‌ی داعش وه‌رگرت".
هه‌ریه‌كه له لیوای 92ی فرقه‌ی 15، لیوای 9ی زریپۆش‌و فرقه‌ی جیهازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌شداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆبوون بۆسه‌ر داعش له‌وناوچه‌یه.
گه‌یاره سه‌ر به‌پارێزگای نه‌ینه‌وایه‌و به‌دووری 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری موسڵ‌و له‌سه‌ر روباری دیجله‌یه.
هێرشه پچڕپچڕه‌كانی سوپای عیراق له‌باشوری پارێزگای نه‌ینه‌وا‌و باكوری سه‌ڵاحه‌دین، له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندایه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ، كه له‌مانگی 6ی ساڵی 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه.
كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌یاره ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و جموجوڵی داعش له ڕوباری دیجله ناهێڵێت.
به‌وته‌ی سه‌ركرده‌ی فرقه‌ی جیهازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بنكه‌ی ئاسمانی گه‌یاره، به‌شی زۆری په‌كی كه‌وتووه‌و به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نایه‌ت، له‌ئێستاشدا به‌شێكی زۆر كه‌م چه‌كداری داعش له‌ناحیه‌ی گه‌یاره‌و ناوچه‌كه‌دا ماون كه "شایانی باسكردن نییه".
فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره كه پێشتر روخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 به "فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی سه‌دام" ناسرابوو، ده‌كه‌وێته خۆرئاوای گه‌یاره به‌دوری 16 كم.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌شه‌ڕی ئێران و عیراقدا له‌ساڵی 1980-1988 رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو بۆ سوپای عیراق و پێشكه‌وتوترین فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی عیراق له جۆره‌كانی (میراج، میغ 23، میغ 25) له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه ده‌فڕین به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌شه‌ڕه‌كه.
فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا دروستكرا له‌لایه‌ن كۆمپانیا یوگسلافیییه‌كانه‌وه.
فڕۆكه‌خانه‌كه جگه له‌وه‌ی سیاجێكی پته‌وی بۆ كراوه، له هه‌مانكاتدا به سیاجی سه‌وزایی له‌رێگه‌ی دانانی دره‌ختی گه‌وره‌وه ده‌وره‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه به‌ئاسانی نه‌بینرێت و به‌نهێنی بمێنێته‌وه.
دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌ساڵی 2003 له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان به‌كارهێناو بورجی چاودێریان لێ جێگیركرد، تا ساڵی 2010 فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ده‌ست ئه‌مریكییه‌كانه‌وه بوو، دواتر راده‌ستی عیراق كرایه‌وه.
له حوزه‌یرانی 2014 رێخراوی داعش توانی كۆنترۆڵی فڕۆكه‌خانه‌كه بكات به‌بێ به‌رگری، دوای كه‌وتنی سوپا له‌موسڵ، داعش تا پێش رزگاركردنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی وه‌كو زیندان به‌كار ده‌هێنا.
له‌و ماوه‌یه‌دا كه به‌ده‌ست داعشه‌وه بوو، فڕۆكه‌خانه‌كه چه‌ندین جار بووه ئامانجی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و سوپای عیراق.
