له‌رۆژانی جه‌ژندا 3 حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆكوشتن له‌هه‌رێم تۆماركراون
له‌مانگی رابردووش‌دا 31 كه‌س كوژراون یان خۆیان كوشتووه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا كه 30 رۆژ بوو، به‌وه‌ش له‌هه‌ر 24 كاتژمێرێكدا قوربانییه‌ك هه‌بووه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له 3 رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا هیچ حاڵه‌تێكی كوشتن‌و خۆكوشتن تۆمارنهكراوهو"هیچ شتێك نه‌بووه شایه‌نی باسكردن بێت".
به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتی"هیج حاڵه‌تێك نه‌بووه".
هه‌روه‌ها هێمن عه‌لی وته‌بێژی پۆلیسی دهۆكو به‌رزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه رایانگه‌یاند هیچ حاڵه‌تێكی كوشتن‌و خۆكوشتن لهسنورهكانیان روینه‌داوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه مانگی رابردوو، به‌ماوه‌یه‌كی خوێناوی داده‌نرێت به‌هۆی زۆری حاڵه‌ته‌كانی كوشتن‌و خۆكوشتن وه‌كو له‌ئاماره‌كانی پۆلیسی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، زۆرترین حاڵه‌تیش له‌پارێزگای هه‌ولێر بووه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ حاڵه‌تێكی تۆمارنه‌كردووه.
ته‌نیا شه‌وی (30/6) له‌گوندێكی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، پێنج كه‌س كوژران‌و سێ كه‌سی تر برینداربوون.
له رۆژانی جه‌ژندان له ئیداره‌ی گهرمیانو ئیداره‌ی راپه‌ڕین 3 حاڵه‌تی كوشتن‌و خۆكوشتن تۆماركراون.
له‌باره‌ی ئاماری كوشتن‌و خۆكوشتن له‌رۆژانی جه‌ژندا، عه‌لی جه‌مال وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان وت"حاڵه‌تێكی كوشتن‌و حاڵه‌تێكی خۆكوشتن هه‌بووه".
هه‌روه‌ها كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین وتی"له رۆژانی جه‌ژندا یه‌ك حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراوه".
له‌ماوه‌ی مانگی رابردووش‌دا یه‌ك حاڵه‌تی كوشتن‌و حاڵه‌تێكی خۆكوشتن له‌ئیداره‌ی راپه‌ڕین تۆماركراوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێدوانێكی پێشتری كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین.
