پردی وه‌رده‌ك و خازر، هەردووکیان نۆژەن دەکرێنەوە
(حه‌سیب محه‌مه‌د گۆران) گوتی: "له‌سه‌ر پێشنیار و داوای به‌رپرسی میحوه‌ری خازر و لقی 14 (مووسڵ)ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه دوێنێ داوا‌یان كرد پردی خازر و وه‌رده‌ك هەردووکیان چاك بكرێنەوە؛ دیارە تیرۆریستانی داعش تەقاندبوویانەوە، ئەو کاتەی وا پێشمەرگە چوون گونده‌كانی برا كاكه‌یی و شه‌به‌كه‌كانیان له سنووری میحوه‌ری خازر ئازاد كرد."
(حه‌سیب گۆران) دەیشڵێت: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێگاوبانی نه‌ینه‌وا تایبه‌ت به‌و دوو پرده گه‌یشتنه میحوه‌ری خازر و هه‌ردوو پرده‌كه‌یان بینی و پێداویستیه‌كانیان لای خۆیان تۆماركرد و به‌لێنیان دا له نزیكترین كات پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌ن له‌رێگای حكوومه‌تی ناوه‌ندی و بوودجه‌ی پارێزگای مووسڵ و ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرده بكه‌ن كه پردی خارز 32 مەتری لێ ته‌قێنراوه‌ته‌وه كاتی پێویسته به‌ڵام پردی وه‌رده‌ك كه‌متره به ماوه‌ی مانگێگ چاك دەكرێته‌وه."
به‌رپرسی ناوچه‌ی بۆتانی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرده به هه‌ماهه‌نگی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێگاو بانی هه‌رێم و ده‌بێته ئاسانكارییه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ گرتنه‌وه‌ی مووسڵ و دوای ئازادكردنی مووسڵیش بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره كه هاتوچۆی لێوە ده‌كه‌ن."
