تیشێرتێك لە بازاڕەكانی كوردستان دەستی بەسەردا دەگیرێت
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بەدواداچوون بۆ نووسینی سەر تیشێرتێك دەكات كە لەسەری نووسراوە "خوشك بۆ فرۆشتن، هەموو ئۆفەرێكی گونجاو قبووڵە".
بەهمەن عەبدوڵڵا، هاونیشتمانییەكی شاری سلێمانییە و رایگەیاند "لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا ماڵی خزمێكمان سەردانیان كردین و منداڵەكەیان تیشێرتێكی لەبەردابوو، لە بەشی پێشەوەی بە ئینگلیزی نووسراوە (SISTER FOR SALE, ALL RESONABLE OFFER ACCEPED) بە كوردی واتە "خوشك بۆ فرۆشتن، هەموو ئۆفەرێكی گونجاو قبووڵە".
ناوبراو هەروەها گوتی "كاتێك لە خانەوادەكەی منداڵەكەم پرسی لەكوێ كڕیویانە؟ گوتیان لە بازاڕێكی شاری سلێمانی بەتازەیی كڕیومانە، بەڵام نەیاندەزانی نووسینەكە مانای چییە"، بەهمەن داوای لە بەرپرسانی شاری سلێمانی و رێكخراوەكانی منداڵان كرد بەدواداچوون بۆ نووسینی سەر تیشێرتەكە بكەن.
پەیوەست بەم بابەتە سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند "تائێستا ئەو تیشێرتەمان نەبینیوە، بەڵام لە سبەی 10-7-2016ەوە لەنێو بازاڕەكاندا بەدواداچوونی بۆ دەكەین و لە هەر شوێنێك هەبوو دەستی بەسەردا دەگرین".
روو
