به‌ڵێنێكی نوێ له كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه بۆ ناردنی پاره بۆ كوردستان
سیناتۆر بۆب كۆركه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس،بە رووداوی راگەیاند: "به‌مزوانه پاكێجێكی یارمەتی ده‌گات. ئه‌و پاكێجه له رێگه‌ی به‌غداوه دێت، به‌ڵام پاره‌كه ده‌گاته ناو ده‌ستی گه‌لی كورد".
ئه‌و یارمەتییەی ئێستا پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت به‌بڕیارێكی باراك ئۆبامایه و كاتییه. له كۆنگرێس، ئومێد زیاتر بووه كه یارمەتیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه بكاته یاسا.
سیناتۆر بۆب كۆركه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس، بۆ رووداو گوتی: "كورد گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانمانن له شه‌ڕی دژی تیرۆردا. ئه‌مه به‌دڵنیایه‌وه شتێكه كه هه‌ردوو پارته‌كه هاوڕان له‌سه‌ری. یه‌كه‌م شت، خه‌ڵكی له دۆستایه‌تییه‌كه تێده‌گات و پاشان گه‌لی كوردیان خۆشده‌وێت. له‌به‌رئه‌م هۆكاره ده‌مانه‌وێت له‌م بارودۆخه دژواره ده‌ربازیان ببێت."
ئیسرائیل به‌بڕی 2 ملیار دۆلار و میسر به‌بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار ده‌یان ساڵ ده‌بێت زۆرترین یارمەتی سه‌ربازی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن. هه‌رچه‌نده ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا به‌ناوی یارمەتییەوە ده‌یدات بێبه‌رامبه‌ره، به‌ڵام بێ ئامانج نییه .
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، ئامانجێكی ئه‌مریكا دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی گوونجاوه بۆ كۆمپانیاكانی. جێفری هێربست، سه‌رۆكی مۆزه‌خانه‌ی هه‌واڵ (نیوزیه‌م) دەڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتی ئابووری ئه‌مریكا كاریگه‌ربێت، ده‌بێت دانبه‌وه‌دا بنێین كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك پابه‌ندنه‌بوو به سیاسه‌تێكی ئابووریه‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت پێشده‌خات و ژێرخانی باش دروست ده‌كات، هیچ شتێكی دیكه له راستیدا گرنگ نییه."
KDP
