مەحمود عوسمان: دەبێت ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا بکرێت

مەحمود عوسمان: دەبێت ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا بکرێت
سیاسەتمدارێکی کورد ئاماژە بەوە دەکات کە گرنگە لەم قۆناغەدا حزبە سیاسییەکانی کوردستان بڕیار لەبارەی چارەنووسی کوردستان بدەن، بە تابەتی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان.

د.مەحمود عوسمان، سیاسەتمەدار و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: “گرنگە پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ هێزەکانی دیکەی کوردستان، قۆناغی چەقبەستوویی و دوورەپەرێزی تەواو بکەن و بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بگەڕێنەوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "دەبێت ئاگادار بین کە دۆخی عێراق بەرەو لێواری مەترسیدار و نادیاری دەڕوات، لەلایەک تورکیا و هەڕەشەکانی ئێران و داعش وای کردووە کە ئەم ناوچەیە تایبەتمەندی هەبێت کە دەبێت لە ڕوودانی هەر ئەگەرێک، ئامادەییمان هەیە، بۆیە دوای کۆبوونەوەی سەرجەم هێزە سیاسییەکان، دەبێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا و ڕووسیا و وڵاتانی دیکە لەبارەی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆمەوە قسە بکرێت و بریار لەسەر چارەنووسی کوردستان بدرێت". سەرسوڕمانی خۆشی لەوە دەربڕی کە هەرچەندە حزبەکانی هەرێمی کوردستان مێژوویەکی دێرین و خەباتێکی زۆریان بەیەکەوە هەیە، کەچی “ناسازێن”.
مەحمود عوسمان بە پێویستی دەزانێت: “پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆببێتەوە، چونکە ئێستاش نەبێت، پێشبینی دەکرێت لە ئایندەدا یەکێتی و گۆڕان یەکبگرنەوە”.


باسنیوز
Top