به‌ڵێنێكی نوێ له كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه بۆ ناردنی پاره بۆ كوردستان لە رێگای بەغداوە بەڵام پاره‌كه ده‌گاته ناو ده‌ستی گه‌لی كورد
سیناتۆر بۆب كۆركه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس، راگەیاند: به‌مزوانه پاكێجێكی یارمەتی ده‌گات. ئه‌و پاكێجه له رێگه‌ی به‌غداوه دێت، به‌ڵام پاره‌كه ده‌گاته ناو ده‌ستی گه‌لی كورد".
ئه‌و یارمەتییەی ئێستا پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت به‌بڕیارێكی باراك ئۆبامایه و كاتییه. له كۆنگرێس، ئومێد زیاتر بووه كه یارمەتیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه بكاته یاسا.
سیناتۆر بۆب كۆركه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێس، گوتی: كورد گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانمانن له شه‌ڕی دژی تیرۆردا. ئه‌مه به‌دڵنیایه‌وه شتێكه كه هه‌ردوو پارته‌كه هاوڕان له‌سه‌ری. یه‌كه‌م شت، خه‌ڵكی له دۆستایه‌تییه‌كه تێده‌گات و پاشان گه‌لی كوردیان خۆشده‌وێت. له‌به‌رئه‌م هۆكاره ده‌مانه‌وێت له‌م بارودۆخه دژواره ده‌ربازیان ببێت."
ئیسرائیل به‌بڕی 2 ملیار دۆلار و میسر به‌بڕی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار ده‌یان ساڵ ده‌بێت زۆرترین یارمەتی سه‌ربازی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن. هه‌رچه‌نده ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا به‌ناوی یارمەتییەوە ده‌یدات بێبه‌رامبه‌ره، به‌ڵام بێ ئامانج نییه.
له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، ئامانجێكی ئه‌مریكا دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی گوونجاوه بۆ كۆمپانیاكانی. جێفری هێربست، سه‌رۆكی مۆزه‌خانه‌ی هه‌واڵ (نیوزیه‌م) دەڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتی ئابووری ئه‌مریكا كاریگه‌ربێت، ده‌بێت دانبه‌وه‌دا بنێین كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك پابه‌ندنه‌بوو به سیاسه‌تێكی ئابووریه‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت پێشده‌خات و ژێرخانی باش دروست ده‌كات، هیچ شتێكی دیكه له راستیدا گرنگ نییه."
چین ركابه‌رێكی مه‌زنی ئه‌مریكایه له به‌خشینی یارمەتیدا و پاره وه‌كو ئامڕازێك به‌كارده‌هێنن بۆ دۆست كڕین و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریان له جیهان.
تۆد مۆس، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری په‌ره‌پێدانی جیهانی رایگەیاند: "هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی خراپ هه‌ن كه ئێمه حه‌زده‌كه‌ین ئیفلاس بكه‌ن و په‌راوێز بخرێن، به‌ڵام چینییه‌كان ئاماده‌ن كار و بازرگانی له‌گه‌ڵ سته‌مكاره‌كان بكه‌ن. زیمبابوێ نموونه‌یه‌كی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه به‌شداریی چین له‌گه‌ڵ زیمبابوێ ده‌بێته هۆی وه‌دیهاتنی ئامانجی پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانمان".
ئه‌م ركابه‌رییه جیهانییه وایكردووه ئه‌مریكا نه‌رمتربێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی وه‌كو میسردا- كه خراپبوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ نه‌بووەته هۆی بچڕانی یارمەتییەکانی ئه‌مریكا بۆ ئەو وڵاتە.
رووداو
