به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ 12 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ست دا

 به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ 12 گه‌ریلا گیانیان له‌ده‌ست دا
به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ته‌مووزى 2016، له‌ ئه‌نجامى بۆردوومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستانى باكوور و كوردستانى باشوور، 12 گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستان، گیانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانى توركیا، ئاشكرایان كرد، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان، باره‌گا و بنكه‌كانى pkkـه‌یان له‌ ناوچه‌كانى قه‌زاى شه‌مدینلى له‌ هه‌كارى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستانى باشوور، كردوه‌ته‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌كان، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ توركییه‌كان 15 ئامانجیان بۆردوومان كردووه‌، كه‌ بریتی بوون له‌ باره‌گا و شوێنى خۆحه‌شاردانى گه‌ریلاكانى pkk له‌ ناوچه‌ى ئاوه‌شین .

سه‌رچاوه‌كان ته‌نها كۆى ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى ئاشكراكرد كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى دیارى بكات له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك چه‌ند گه‌ریلا گیانى له‌ده‌ست داوه‌.








باسنيوز

Top