پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌ت پێدانى نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێت
خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "ئه‌و مه‌رج و ڕێنماییه نوێیانه‌ى بۆ كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى دانراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌به‌رانبه‌ردا مۆڵه‌تیان پێ بدرێت خۆیان له مه‌رجى ئه‌ندازه‌یى بینا و فراوانى و گونجاوى شوێنى بیناكه و گونجاوى لایه‌نى ژینگه و باخچه و سه‌وزایى و زۆر بوارى دیكه‌دا ده‌بیننه‌وه كه خزمه‌تى بوارى ته‌ندروستى نه‌خۆشان بكات".
گوتیشى، "هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى كه وه‌ك خاوه‌نى نه‌خۆشخانه‌كه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت ده‌بێت عێراقى بێت و پزیشكى پسپۆڕ بۆ ته‌واوى به‌شه‌كان دابین بكات".
خاڵس قادر هێماى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "هه‌رچه‌نده له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پێداچونه‌وه‌ى به نرخى ده‌رمان و بلیتى نۆرینگه‌كان و پشكینى تاقیگه‌كان تاراده‌یه‌ك چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا پێداچونه‌وه به نرخى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و مانه‌وه و نه‌شته‌رگه‌رى و بواره‌كانى دیكه له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان كارى له‌سه‌ر نه‌كراوه و هیوادارین بتوانین له داهاتوودا ئه‌و كاره‌ش بكه‌ین".
به‌پێێ دواین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له ئێستادا 60 نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن.
