لە گەورە بەرپرسێکی ئیسرائیلی یەوە بۆ کوردستان

لە گەورە بەرپرسێکی ئیسرائیلی یەوە بۆ کوردستان
“دەرفەتێکی زێرین بۆ کورد ھاتۆتە پێش بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکەیان کە سەربەخۆییە، وتیشی بەدڵنیاییەوە لەگەڵ راگەیاندنیدا ئیسرائیل یەکەم وڵات دەبێت دان بە سەربەخۆیی کوردستاندا بنێت.”

ئازه‌ر گوتی: “ئیسرائیل ھۆکارێکە بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەدا ئەو وڵاتانەشی کە سەقامگیری ناوچەکەیان دەوێت ئیسرائیل بە ھاوپەیمانێکی نزیکی خۆیان دەزانن. ئێسرائیل دەخوازی سوریا سەقامگیر بێت”.

گوتیشی: “کورد بەھەمان شێوەی ئیسرائیل بە درێژایی مێژوو سەلماندویەتی لەگەڵ ئارامی و سەقامگیریە و قوربانی زۆریانداوە لە پێناو ئازادی و خۆشگوزەرانیدا. قوربانیان بۆ ئامانجەکانیانداوە. ئیسرائیل و کوردستان ھەرەشەیەکی ھاوبەشیان لەسەرە بەڵام دەرفەتی ھاوبەشیشمان لەپێشە. کورد دەرفەتێكی باشی لەپێشە بۆ سەربەخۆیی و ئیسرائیل ریز لە خەڵکی کورد و دەوڵەتی داھاتوی کوردستان دەگرێت دەکرێت و تەمەنای باشترین داھاتوویان بۆ دەکەین”.

هه‌روه‌ها گوتی: “ھاوپەیمانێتی و ھاوسۆزیەکی خۆرسك لە نێوان کوردستان و ئیسرائیلدا ھەیە. بەڵام دەوەستێتەوە سەر خەڵکی کوردستان کەی دەیانەوێت بریاری خۆیان بدەن، بەڵام دڵنیام لەوەی کە ئیسرائیل یەکەم وڵات دەبێت دان بە دەوڵ’تی سەربەخۆی کوردستاندا دەنێت.”




رۆژانەهەوال
Top