شێخ شامۆ: تەنیا پێشمەرگە دەمانپارێزێت
(شێخ شامۆ ) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵای بنکەی لالش، بەماڵپهڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند :"به‌پێویستمان زانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه وه‌كو بنگه‌ی لالش به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایى كردن و پاڵپشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سه‌ردانى به‌ره‌كانى شه‌ڕ بكه‌ین له میحوه‌رى تلسقوف، په‌یامى بنكه‌ى لالش و ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌ل و هاوكاریمان پێیان گه‌یاند.
(شامۆ) گوتیشى:" جه‌ختمان لهپهیامهكهى (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌جه‌ژندا كرده‌وه كه‌حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان کۆببنەوە و بگەنە کۆدەنگییەکی نیشتمانی چونكهوهكو كوردانى ئیزدى و بنكەی لالش پاشهرۆژ و پاراستنى خه‌ڵكى كوردستان و ده‌وڵه‌ت بوون و سه‌رفرازى كوردستان له ویژدانى (سه‌رۆك بارزانى) وهیمه‌تى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌بینین كه ته‌نها ئه‌ون ئێمه ده‌پارێزن و دهمانگهینن به قۆناغى سه‌رفرازیى."
گوتیشى:" بنكەی لالش به ئه‌ركى نه‌ته‌وه‌ییى و نیشتمان په‌روه‌رى خۆى ده‌زانێت له‌رۆژى جه‌ژن سه‌ردانى ئه‌و میحوه‌ره بكات هه‌م بۆ پیرۆزكردنى جه‌ژن و بۆ پاڵپشتى و دووپاتكردنى خۆى بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كه ئارامى ناوچه‌كه ده‌پارێزن و هه‌روه‌ها زۆربه‌ى ناوچه‌كانى ئێمه‌یان ئازادكردووه و ئه‌وانه‌ى ماونیش ئازاد ده‌كه‌ن."
KDP
