گوته‌بێژی پارتی: ده‌بێ بکەر و دەستەکانی پشتی تەقەکردنەکە بدرێنە دادگا
له ڕاگه‌یه‌ندراوی گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتیدا کەلە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی بڵاو کراوەتەوە، ئاماژه به‌وش كراوه، كه‌سانێكی گێره‌شێوێن كه له‌لایه‌ن له خۆیان گێره‌شێوێنتر ده‌ست له پشتیان ده‌درێت، ته‌قه‌یان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی كردووه و ئه‌مه‌ش خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌رباز ده‌بێت و ده‌بێته دیارده، بۆیه سه‌رجه‌م ئیداره‌ی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه به به‌رپرس ده‌زانن له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی كادیر و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یاندا.
وێنەیەک لە ڕاگەیەنراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) نێردراوە.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كردن له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌قه‌كردن له سلێمانی و بریندرابوونی هه‌ڤاڵێكمان
بۆ چه‌نده‌مین جاره، چه‌ند گێره‌شێوه‌ێنێك به ده‌ست له پپشتدانیان له لایه‌ن له‌وان گێره‌شێوه‌نتر، ته‌قه له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان له سلێمانی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه له حاڵه‌ت ده‌چێته‌ده‌ر و ده‌بێ به دیارده، بۆیه كۆی داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان له دابینكردنی ئه‌منیه‌تی شاری سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ران و ده‌سته‌كانی پشت ئه‌م بكه‌رانه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌واوی ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی به به‌رپرس ده‌زانین له دابینكردنی ئه‌منییه‌ت بۆ كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان و باره‌گاكانی پارتیمان، هه‌ر بڕوبیانوو هێنانه‌وه‌یه‌كیش به خۆدزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت ده‌زانین و ده‌بێت بكه‌ر و ئه‌وانه‌ی پشت ئه‌م كرده‌وانه بدرێنه دادگا.
مه‌حموود محه‌مه‌د
گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان
7-7-2016
