دەزگای هەواڵگری هێمنایی کۆمەڵی ئیسلامی بە پالپشتی دەزگای زانیاریی یەکێتی کارا کراوەتەوە

دەزگای هەواڵگری هێمنایی کۆمەڵی ئیسلامی بە پالپشتی دەزگای زانیاریی یەکێتی کارا کراوەتەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك سڕکرا، جارێكی دیكە و بە هاوکاریی دەزگای (زانیاری)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، دەزگای "هێمنایەتی" كە دەزگایەكی ئەمنییە، خستووەتەوە كار و عەلی باپیر، ئەمیری ئەو حزبە سەرپەرشتی دەزگاکە دەکات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت ڕایگەیاند، دەزگای "هێمنایەتی" کە دەزگایەکی هەواڵگریی سەر بە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانە، كەوتووەتەوە كار و جارێکی دیکە دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکانی دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە: “كۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، بە پێویستی زانیوە كە ئەو دەزگایە ئەمنییە کارا بکاتەوە، تەنانەت بۆ زیاتر کاراکردنی دەزگاکە، راوێژ بە چەند كەسێكی ناوچەیی شارەزا كراوە و پەیوەندیی پتەوی لەگەڵ چەند دەزگایەكی ئەمنی لە ناوچەكەدا هەیە و دەكرێت بۆ كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بەکار بهێندرێت”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دەزگای زانیاریی یەکێتی، یەکێکە لەو دەزگایانەی کە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ دەزگای هێمنایەتیی کۆمەڵدا هەیە و دەستیشی لە کاراکردنەوەیدا هەیە.

دوای کوژرانی عەبدوڵای قەسرێ ئەو دەزگایە ڕاستەوخۆ لە لایەن عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامییەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بڕیار و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکات وە ئێستا بە پالپشتی دەزگای زانیاریی یەکێتی کارا کراوەتەوە، دیارە بە مەبەستێکی دیاریکراو ئەو کارە ئەنجام دەدات...


دەزگای (هێمنایەتی) لە چەند بەشێك پێک دێت، کە ئەوانیش بریتین لە: “بەشی پلاندانان، پلاندانان و تیرۆر، بەشی كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری، بەشی پەیوەندییەكان، بەشی دارایی و كارگێری لەگەڵ بەشی ڕێكخستن".

دەزگای (هێمنایەتی) دەزگایەكی هەواڵگریی نهێنیی كۆمەڵی ئیسلامییە، پێشتر لەلایەن عەبدوڵڵا قەسرێ، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵەوە بەڕێوە دەبرا، لە دوای كوشتنی عەبدوڵڵا قەسرێ لە لایەن هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستگیركردنی عەلی باپیر لەلایەن ئەمریكاوە، بۆ ماوەیەك ئەم دەزگایە سڕکرا، بەڵام ئێستا بە پالپشتی دەزگای زانیاریی یەکێتی کارا کراوەتەوە، دیارە بە مەبەستێکی دیاریکراو ئەو کارە ئەنجام دەدات...




باسنیوز
Top