تەقینەوەیەك لەبەنغازی روویدا؛ 12 چەكداری سوپای لیبیا كوژران
محەمەد ئەلعزومی، وتەبێژی كەتیبەی ٣٠٢ی سوپای لیبیا بەئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەسێكی خۆكوژ بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشیكردووەتەسەر چەكدارانی سوپا لە ناوچەی كافور-ی شاری بەنغازی، بەهۆیەوە 12 سەرباز كوژرانو زیاتر لە 35ی تریش برینداربوون.
ئەلغزومی ئاماژەی بەوەداوە، لە هێرشەكەدا ئیدریس ئەلبەرعەسی، فەرماندەی كەتیبەی ٢١٠ سوپای لیبیاو حەمەد سالم فارسی، فەرماندەی دەستەی شهداو سلوق كوژراون.
بەنغازی، دووەم گەورەترین شاری لیبیایە كە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوەو یەكەم شار بوو خۆپیشاندانەكانی ١٧ی شوباتی 2011ی لیبیا تێیدا سەریهەڵدا، كە بەكۆتاییهاتنی دەسەڵاتدارێتی موعەمەر قەزافی كۆتاییهات.
خەندان
