نازم هەرکی: دەبێ دەزگائەمنییەکان ئەنجامدەرانی تەقەکردن لە بارەگای پارتی ئاشکرابکات
نازم هەرکی، رایگەیاند: ناکرێت لەنێوان ئەو هەموو کامێرا و دەزگا چاودێرە ئەمنیانەی سلێمانی، کەسێک لە ئۆتۆمبێلەوە تەقەلە بارەگای ئەنجومەنی سەکردایەتی پارتی بکات لەسلێمانی و نەشزانرێت کێ و چۆنە گوتی: "دەبێت دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی بەدواداچونی خێرا بۆ ئەو ڕوواوە بکەن و ئەنجامدەرانی ڕووبەڕووی یاسابکەنەوە چونکە ئەوەی کراوە ئەگەر بێت و چاوپۆشی لێبکرێت یان کەرتەرخەمی لە کەیسەکەیدا بکرێت دەبێتە هاندان بۆ خەڵکی دیکەش".
ئەوەشی خستەڕوو: ئەمە بۆ چەندین جارە تەقەکردن بەسەر بارەگاکانی پارتی لە سلێمانی دووبارە دەبێتەوە بۆیە دەبێت رێگری لەو ڕووداوانەبکرێت.
باسنیوز
