لە باکووری شاری موسڵ پێشمەرگە پێشرەوی زۆر باشی کردووە

لە باکووری شاری موسڵ پێشمەرگە پێشرەوی زۆر باشی کردووە
جێگری بەرپرسی میحوەری مەخموور-گوێڕ ئاماژە بەوە دەکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە باکووری شاری موسڵ پێشرەوی زۆر باشی کردووە ئەوەی ئامانجی بووە توانیویەتی ئازادی بکاتەوە.

د.ئاراس حەسۆ میرخان، رایگەیاند: پێشمەرگە لەماوەیەکی کەم توانی شەنگال و زوممار و تەلسقۆف و ناوەران و چیای زەردک و لەولاشەوە لە مەخموور و گویڕ و تەواوی ئەو شوێنانەی کە لەنەخشە دەکەونە ناوچەکانی باکووری موسڵ ئازادبکەنەوە بۆیە لەماوەیەکی کەم پێشرەوی باش کرا بۆ ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانە، گوتی: "پلانێک هەیە بۆ ئەوەی سوپای عێراق لەچەند ناوچەیەکی هێزی پێشمەرگەوە جوڵانەوەیەک بکەن بۆ هەندێک ناوچەی عەرەب نشین کە هێزی پێشمەرگە تائێستا لە چوار چێوەی ئەو پلانە نییە".
گوتیشی: "پێشمەرگە چوەتە قوڵایی ناوشاری موسڵ بەجۆرێک هەندێک محیوەری هەیە چەند کیلۆمەترێک لەناوسەنتەری شار دوورە".










باسنیوز
Top