دایکی شەهیدان داوایەکی لە لایەنەکان هەیە

دایکی شەهیدان داوایەکی لە لایەنەکان هەیە
دایکی شەهیدان، کە لە یەک رۆژدا سێ کوڕی لە بەرەکانی شەڕی دژ بە رێکخراوی توندڕەوی داعش شەهید بوون، پەیامێکی بۆ حزبە سیاسییەکانی کوردستان هەیە.

رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی 2014، هەر سێ برای پێشمەرگە ئەحمەد عوسمان، نەجات عوسمان و مەولود عوسمان، لە سنووری میحوەری زوممار لە کاتی بەرگری کردن لە کوردستان، شەهید بوون.

دایکی شەهیدان، کە بۆ کەناڵی (کوردستان 24) قسەی کردووە، داوای لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردووە، کە یەکڕیزیی گەلی کوردستان بپارێزن و "رێک بکەون و چاویان لە هێزەکانی پێشمەرگە بێت".

دایکە عائیشە هەروەها بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، پیرۆزبایی لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ماڵە شەهیدان دەکات.

رۆژی 23ـی کانوونی یەکەمی 2014 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نازناوی (دایکی شەهیدان)ی بە دایکە عائیشە بەخشی.











باسنيوز
Top