لە سلێمانی تەقە لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كرا
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ تەقە لە بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی كراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقەكەرەكان بە دوو ئۆتۆمبێل لە سایدی ئەوبەری بارەگاكەوە تەقەیان كردووە و ڕایانكردووە، و لە ئەنجامدا پاسەوانێكی بارەگاكە فیشەك بەر ڕانی كەوتووە و بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا ئەو تەقەكەرانە دەستگیر نەكراوون و پاش ئەوەی تەقەیان لە بارەگاكە كردووە، بەرەو دەرەوەی شاری سلێمانی هەڵاتوون.
لەبارەی ڕووداوەكەشەوە تا ئێستا هیچ دەزگایەكی فەرمی ئەمنی ئەو شارە ڕوونكردنەوە و زانیاری لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار لە شاری سلێمانی تەقە لەبارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوە و تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر تەقەكردن لەو بارەگایە، كە دەكەوێتە سەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی-كەركوك، دەستگیر نەكراوە.
K24
