له‌ ڕۆژئاوای مه‌خموور حه‌وت تیرۆریست كوژران

 له‌ ڕۆژئاوای مه‌خموور حه‌وت تیرۆریست كوژران
تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و، دوای دوو سه‌عات شه‌ڕ و پێكدادان، هێرشه‌كه‌ تێك شكێندرا و حه‌وت تیرۆریستیش كوژران.

نه‌قیب (سه‌رباز شێخ ئاغا) ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عێراق راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تیرۆریستانی داعش له‌ گوندی كه‌ڕامه‌ی ناوچه‌ی حاجی عه‌لی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌فتاودوو و سیوحه‌وتی درع، به‌ هاوكاریی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعشی تێك شكاند و زیانی گه‌وره‌ی به‌ تیرۆریستانی داعش گه‌یاند.''

نه‌قیب (سه‌رباز) راشیگه‌یاند، "شه‌ڕ و پێكدادانی سوپا و تیرۆریستان دوو سه‌عاتی خایاند و حه‌وت ته‌رمی چه‌كدارانی داعش كه‌وتنه‌ ژێر ده‌ستی سه‌ربازانی سوپا و، شه‌ڕه‌كه‌یش كۆتایی هاتووه‌ و هیچ پێكدادانێك له‌ سنووری حاجی عه‌لی و رۆژئاوای مه‌خمووردا نه‌ماوه‌.''
Top