لەتەقینەوەیەكدا لە حەسەكە دەیان كەس برینداربوون
بەپێی هەواڵێكی هاوار نیوز، تەقینەوەكە كاتژمێر 7:45 خولەكی ئەم ئێوارەیە لەنزیك نانەواخانەیەك بەناوی ئەلسالە لەگەڕەكی ساڵحییە لەشاری حەسەكە رویداوە‌و لەئەنجامدا بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان دەیان هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
به‌پێی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ "به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س كوژراون و 19ی تریش برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پیده‌چێت ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی كه‌سێكی خۆكوژه‌وه به ماتۆڕسكیلێك ئه‌نجامدرابێت و ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان به‌رزببێته‌وه.
ئەو گەڕەكەی تەقینەوەكەی تێدا ئەنجامدراوە زۆرینەی دانیشتوانەكەی كوردن.
