پەیامی پیرۆزبایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە
دەقی پەیامەكە:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان سه‌ره‌تا له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و خۆبه‌خشانى كوردستان و هێزه‌كانى ئاسایش له به‌ره‌كانى شه‌ڕى دژه‌تیرۆر، ئینجا له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین.
له هه‌موو جه‌ژن و بۆنه‌كاندا یادى شه‌هیدانى ڕێگه‌ى ڕزگاریى كوردستان و گیانفیدایى و قاره‌مانیه‌تییان به ڕێز و پێزانینه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكیان داده‌نه‌وێنین، هه‌روه‌ها هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته جه‌ژنى ئازادى، ته‌بایى، پێكه‌وه‌یى و سه‌ركه‌وتنى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى دارایى و چاره‌سه‌ربوونى ته‌واوى كێشه‌كان له هه‌رێمى كوردستان تا هه‌مووان پێكه‌وه بتوانین كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌شتر و ڕووناكتر ببه‌ین. به‌و هیوایه‌ى له بۆنه و جه‌ژنه‌كانى داهاتوودا كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كه و جیهانیش له تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى ڕزگارییان بووبێت و ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى، هه‌موو كونجێكى كوردستان و جیهان بگرێته‌وه و ئاواره و په‌نابه‌ران كه به‌داخه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆریان له ئاواره‌یى و په‌نابه‌ریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵیان.
دووباره جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له هه‌مووان پیرۆز بێت و هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارام بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
5/7/2016
