پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان بڵاوكردەوە و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی كرد.

لە پەیامەكەدا هاتووە "پیرۆزبایی گەرم له خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها سەرجەم کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکانی کوردستان، دەكەم".

هەروەها هاتووە "لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی تر جەخت لە ناوەڕۆكی پەیامەكەم بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە 23ـ6ـ2016 دەكەمەوە و هیوادارم دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە".

هەروەها دەڵێ "لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لە هەموو موسڵمانان قبووڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت".
Top