مەسرور بارزانی: دەرفەتەکان دەخوازێت بەرژەوەندیی نەتەوەیی بخەنە سەرەوەی بەرژەوەندییەکانی دیکە
ئەمڕۆ سێشەممە 5\7\2016، مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاو کردەوە و تێیدا وێڕای پیرۆزباییکردن لە کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەکان و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان، هیوای خواست، جەژن ببێتە هۆکارێک بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی زیاتر. جەختیشی لەوە کردەوە: ”دەرفەتەکان لە هەمووان دەخوازێت کە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و نیشتمانی بخرێتە سەر بەرژەوەندییەکانی دیکە“.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆم له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمهرگهقارهمانهكان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له‌خوای گهورهداواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانی له‌هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی هه‌موو ئه‌و قارهمانانهبپارێزێت كه له سه‌نگه‌ری به‌رگری و پاراستنی كوردستان دان و شه‌هیده‌كانمان به‌به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كانیشمان بدات.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنە هانده‌ر و هۆكارێك بێت بۆ پتەوتر كردنی گیانی برایەتی و هاوكاری و پێكەوەكاركردن و هه‌نگاونان له‌پێناو به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر، به‌تایبه‌تی پێشهات و ده‌رفه‌ته‌كان له‌هه‌مووان ده‌خوازێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بخه‌نه‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مووان ژیانێكی شایسته‌تر بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان فه‌راهه‌م بكرێ و به‌و شوێنه بگات كه‌پێویست بوو به‌ر له‌سه‌ده‌یه‌ك زیاتر پێی بگات. هه‌روه‌ها سەرەتای کۆتاییهاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی بێت لە ناوچەکەدا.
براتان
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
2016/7/5
باس‌نیوز
