پەکەکە: نازانین چی لەنێوان شیعە و یەکێتی باس کراوە
ماڵپەری “ڕۆژ نیوز”ی سەر بەپەکەکە لە زاری، خالد قادر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگای کوردستانی پەکەکە له خورماتوو رایگەیاندووە:” ڕه‌وشی خورماتوو گرێدراوی ڕه‌وشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، خواستێک هه‌یه که ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌ی که له خورماتوودا هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی دوو وڵات کۆتایی پێبێت، ئه‌گه‌رنا له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵکی خورماتوودا نییه به‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کییه‌وه”.
ئەوەش دەخاتەڕوو:چه‌ند جارێک دانیشتن له‌نێوان کورد و شیعه‌کاندا کراوه، به‌ڵام وه‌ک کورد ته‌نها یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌شداریکردووه و نازانرێت باسی چی کراوه و کێشه‌کانیش به‌بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه”.
