سۆران عومەر: ڕێبوار بۆ سەر چاک کردن بە بەردەم ڕووداو تێپەڕیوە
ڕاگەیێنراوەکەی ئاسایشی گشتی هەولێر ئەوەشی تێدا هاتبوو کە ئهنجامدهرهكه پێشتر و له دهرهوهی شاری ههولێر راهێنانی لهسهر چۆنیهتی تهقاندنهوهی نارنجۆكهكان پێكراوه، دواتر ئهنجامدهرهكه، دوو نارنجۆكی له ژێر یهكێك له ئۆتۆمبێلهكانی كهناڵی رووداو داناوهتهوه.
دوای بڵاوبوونەوەی دان پێنانەکەی تاوانباری ئەنجامدەری تاوانەکەی بەردەم کەناڵی ڕووداو لە هەولێر، کۆمەلی ئیسلامی کوردستان بە توندی دانپێنانەکەی تاوانبار “ڕێبوار وریا ساڵح”ی ڕەتکردەوە، دواتر کۆمەڵی ئیسلامی ڕەتی کردەوە ئەو تاونبارە سەر بە حزبەکەیان بێت، کەچی لە نوێترین کاردانەوەدا، سۆران عومەر پەڕلەمانتاری کۆمەڵی لە پەڕلەمانی کوردستان دەلێت؛ ڕێبوار وریا بۆ سەر چاک کردن بە بەردەم ڕووداو تێپەڕیوە نەک تاوانەکەی ئەنجامدابێ.
سۆران عومەر پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی بابتێکی لەسەر ڕووداوەکەی بەردەم کەناڵی ڕووداو ڵاوکردۆتەوە و دەلێت: ڕێبوار دوو ڕۆژ پێش ڕووداوەکەی بەردەم ئۆفیسی سەرەکی کەناڵی ڕووداو سەری چا کردووە بۆیە لە کامێراکان دەرکەوتووە، ئەگینا ئەو هیچ پەیوەندی بە ئەنجامدانی تاوانەکە نیە.
رۆژانەهەوال
