پەرلەمانتارێکی عەرەب: پێشمەرگە بە وردی بۆردومانی داعش لە مووسڵ دەکات
عەبدولڕەحمان لویزی، پەرلەمانتاری عەرەب لە پارێزگای نەینەوا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە هاووڵاتییانی مووسڵ پەیوەندیی و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەیە.
عەبدولڕەحمان لویزی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییەی نێوان دانیشتووانی مووسڵ بە گرنگ دادەنێت و رایگەیاندووە، کە بەهۆی ئەو پەیوەندییانە، رێکخراوی توندڕەوی داعش بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی کارتی مۆبایل و بەکارهێنانی مۆبایلی دەرکردووە.
ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە بەهۆی ئاگادارکردنەوەی پێشمەرگە لە بارودۆخی ناو مووسڵ و چەکدارانی داعش لەلایەن خەڵکی شارەکەوە، ”بۆردومانەکانی پێشمەرگە بۆ سەر بارەگاکانی داعش وردن“ و ئامانجی خۆیان دەپێکن.
چەکدارانی داعش دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
