بەڕێوەبەری حەج‌ و عومرەی سلێمانی رۆژووەكەی دەشكێنێت‌

بەڕێوەبەری حەج‌ و عومرەی سلێمانی رۆژووەكەی دەشكێنێت‌
بەڕێوەبەری حەج ‌و عومرەی سلێمانی، هەڕەشەی شكاندنی رۆژووەكەی دەكات ‌و پاسەوەكەشی ئەوەیە "هەندێ كەس مانگیان بینیوە، بەڵام وەزارتی ئەوقاف گوێی لێنەگرتوون"، هەر بۆیە داوای روونكردونەوە لە وەزارەتی ئەوقاف دەكات، بەرپرسێكیش لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند بڕیاری خۆیان داوە و هیچ روونكردنەوەیەكیان نابێت.

وەزارەتی ئەوقاف هەرچەندە خۆی داوای لە موسڵمانانی كوردستان كردووە لەگەڵ بینینی مانگ ئاگاداریان بكەنەوە،

ناوبراو گوتی "مەلا موسلیم فریزی و كۆمەڵێك لە موسڵمانانی شارەدێی كەسنەزان لە سنووری هەولێر مانگیان بینیوە ، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف و لیژنەی فەتوا و بینینی مانگ، هیچ روونكردنەوەیەكیان لەوبارەیەوە نەبووە، ئەگەر تاوەكو كاژێر 10:00 هیچ روونكردنەوەیەكیان نەدا، ئەوا رۆژووەكەم دەشكێنم، چونكە بەڕۆژووبوون لە جەژندا حەرامە".

لەبەرامبەردا مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە هەرێمی كوردستاندا 7 لیژنە چاودێری بینینی مانگیان كردووە، لەو كاتەی دیاریكرابوو بۆ بینینی مانگ كە كاژێر 07:45 خولەك تاوەكو كاژێر 08:00 ی ئێوارەی رۆژی 4 ی مانگ بوو، هیچ كەسێكیش پەیوەندی پێوەنەكردوون كە مانگی بینیوە.

نەقشبەندی گوتیشی "لەسەر ئەو بنەمایەی مانگ نەبینراوە، ئێمە بڕیارمانداوە رۆژی چوارشەممە 6-7-2016 جەژنە نەك سێشەممە، لەبەرئەوە هیچ روونكردنەوەیەكی دیكەمان نابێت، هەر كەسێكیش دەیكاتە جەژن ئارەزووی خۆیەتی".

كەمێك دوای بڕیاری لیژنەی فەتوا و بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان كە رۆژی چوارشەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرد، مەلا موسلیم فریزی، مامۆستایی ئایینی لە شارەدێی كەسنەزانی سەر بە هەولێر، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگەیاند‌ مانگی بینیوە و داوای لە وەزارەتی ئەوقاف كرد بە بڕیارەکەی لیژنەی بینینی مانگدا بچنەوە.

فریزی هەروها رایگەیاند"سوێند بە ئەڵڵا لە کەسنەزان مانگ بینرا، ئەگەر شاھێدیشتان دەوێت چەندین شاھێد لەگەڵ خۆم دێنم و دێم". دواتریش لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند "بۆ ئەوەی ئێمەش لەگەڵ عامدا بین و لە خیلاف دەرچین، بەڕۆژوو دەبین".

رۆژی دووشەممە 4-7-2016 لێدوانی جیاواز لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان درا، هەر زوو لقێكی روانگەی ئیسلامی بۆ چاودێری مانگ كە پڕۆژەیەکی جیهانییە و سەنتەری فەلەکی جیهانی سەرپەرشتی دەکات، رۆژی سێشەممەی وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكرد.

نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە راگەیێندراوێكدا، لقی موریتانیای روانگەی ئیسلامی بۆ چاودێری مانگ
كە لە ساڵی 1998 دامەزراوە و چەندین کەسی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری فەلەکی کاری تێدا دەکەن، جگە لە دیاریکردنی رۆژی جەژن، روانگەکە کاتەکانی نوێژکردن و قیبلە لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان دیاری دەکات، رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 4-7-2016، دەتوانرێت مانگی شەوال لە تەواوی وڵاتە عەرەبییەکان و چەند وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا بە چاو ببینرێت.

هەریەك لە وڵاتانی (توركیا، رووسیا، مالی، نەیجر، وڵاتانی بەلقان، موریتانیا و ئەنجوومەنی فەتوای ئەوروپی" رۆژی سێشەممە 5-7-2016 یان وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكردووە.

رووداویش دەڵێ هێشتا مەلا لەخەو هەلنەستاوە.. کەواتە خۆشی هەر بەرۆژووە....

رووداو
Top