ئێران هێزێكى زۆر به چه‌كى قورسه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كان حاجى ئۆمه‌ران جێگیرده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى ته‌ناهی ئاشكراى كرد كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه كۆمارى ئیسلامى ئێران هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته بنكه و باره‌گاكانی له‌سه‌ر سنوورى حاجى ئۆمه‌ران تا سنووره‌كانى شاره‌دێى سیده‌كان كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌و گوندانه‌ى كه پێشتر چاڵاكییهكانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێرانى تێدا ئه‌نجامدرابوون له شارى شنۆ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه پێشتر هێزى نیروئینتزامى له‌و ناوچانه بوون، به‌ڵام كۆمارى ئیسلامى ئێران سوپاى پاسدارانى له‌جێگاى ئه‌و هێزه جێگیركردووه و هێزه‌كانیش به چه‌كه قورسه‌كانی جۆری ده‌بابه و كاتیۆشا و تۆپی دوورهاوێژه‌وه هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه و له باره‌گاكانیان جێگیركراون.
سه‌باره‌ت به‌و زانیارییانه‌ی عه‌بدولواحید گوانی، قایمقامی چۆمان گوتی: " ڕاسته له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزێكی زۆری كۆماری ئیسلامی ئێران هێنراونه‌ته ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌دیاریكراوی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان حاجی ئۆمه‌ران و شنۆ و خانه و هێزه‌كه چه‌كی قورسیشیان پێیه".
گوتیشی: "ئه‌و حاڵه‌ته حاڵه‌تێكی ئاسایی و دووباره‌بووه‌وه‌یه چونكه ساڵانه كۆماری ئێسلامی ئێران له وه‌رزی زستان هێزه‌كانی له‌و ناوچانه ده‌كشێنێته‌وه و له وه‌رزی هاوینیش دێنه‌وه ئه‌و ناوچه سنوورییانه به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شوێنه‌كانی پێشووتری خۆیان نه‌هاتوونه‌ته پێش و جوڵه‌یان نه‌كردووه".
به‌پێى زانیارییه‌كان سوپاى پاسداران هۆشدارى داوه‌ته ئه‌و ماڵه كۆچهرییانهى له دیوى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان هاتوونه‌ته سه‌ر سنووره‌كان و به‌كارى به‌خێوكردنى مه‌ڕدارى خه‌ریكن، به‌وه‌ى شوێنه‌كانیان چۆڵبكه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌پێى زانیارییه‌كانى (باس‌نیوز) هێزێكى پارتى ئازادى كوردستان (پژاك) كه سه‌ر به باڵى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه‌یه، دوو رۆژه له قه‌ندیله‌وه بۆ چیاى كۆدۆ له نزیك حاجى ئۆمه‌ران جوڵه‌ى پێكراوه. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و گوتى: "پژاك ئێستا روو له‌و ناوچانه ده‌كات كه پێشمه‌رگه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان چاڵاكییه‌كانیان له رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌مرۆش له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه هێزێكی سه‌ر به (پژاك) له سنووری گونده‌كانی مه‌هاباد له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له كاروانێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی ئێران(حدكا)ـیان داوه و به‌وهۆیه‌وه چوار بریندار هه‌یه كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته. له‌م باره‌یه‌وه، ئامه‌د شاهۆ، ئه‌ندامی كوردۆناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) به ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نيشتمانی كوردستانی راگه‌یاندووه: "گومانمان هه‌یه له ئێران چونكه چه‌ندین گروپی دروستكردووه و جلوبه‌رگی گه‌ریلایان له‌به‌ر كردووه و ئێمه ئه‌و كاره‌مان نه‌كردووه".
پێشتر كاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) راگه‌یاندبوو: "به‌شێویه‌كی فه‌رمی هیچ ڕوونكردنهوهیهكمان بۆ نه‌هاتووه له‌و باره‌یه‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ده‌نگۆیه".
هاتنى ئه‌و هێزه‌ى سوپاى پاسداران به چه‌كى قورسه‌وه بۆ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستانله حاجى ئۆمه‌ران و سیده‌كان له‌كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كرد و به‌تایبه‌تى هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر كه‌مپى ئاواره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له شارى كۆیه بوو و به‌وهۆیه‌وه سوپاى پاسداران له سنوورى شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته ئه‌و سنووره و له هه‌ندێك شوێنیش خاكى هه‌رێمى كوردستانیان به‌زاندووه.
باس‌نیوز
