رەوشی ئاوارەکان لە کەمپەکانی دهۆکدا زۆر باشە

 رەوشی ئاوارەکان لە کەمپەکانی دهۆکدا زۆر باشە
زیاتر لە ٧٠٠ هەزار ئاوارە لە سنووری دهۆك هەن، كە زۆربەی ئاوارەكان لە پارێزگاكانی عێراقەوە هاتوونە، وەك ئاوارەكان باسی دەكەن حكوومەتی عێراق هیچ هاوكاری ئەوان ناكات و خۆی لە خەڵكی خۆی نەكردووەتە خاوەن.

(ئدریس ساڵح) بەرپرسی كەمپەكانی سنووری پارێزگای دهۆك وای گوت: "پارێزگای دهۆك ٧٠٠هەزار ئاوارەی لێیە؛ ٢٢ كەمپیان بۆ دروست كراوە؛ ٤ کەمپیان كوردی ڕۆژئاوای لێ نیشتەجێنە و، ئەو باقییەکەیان کورد و عەرەبە ئاوارەی ناوخۆی عێراق. هەڵبەت هەر سەدا٤٠ـی ئاوارەکان لە کەمپدا دەژین، ئەو باقییەکەیان لە ناو شارەکاندا جێی خۆیانیان کردووەتەوە. هەڵبەت ڕەوشی هەرهەموویان باشە؛ ڕاستە هەندێك كێشە هەیە، بەڵام ئێمە بەردەوام بە دەم ئاوارەکانەوەیە و، لێ ناگەڕێین ناڕەحەتی بکێشن."

(ساڵح) دەیشڵێت: "حكوومەتی عێراق هیچ هاوكارییەکمانی نەكردووە و نایشیكات؛ گوێی لەو ئاوارانە نییە وا ڕژاونەتە هەرێمی كوردستان؛ ئاوارە عێراقییەکان ئا لەوە گلەیییان هەیە."
Top