دوای جەژن متمانە لەوەزیر و بەرپرسە ئەمنییەکان وەردەگیرێتەوە
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) ڕاگەیاند: "لەبەر ئەوەی وەزیر و بەرپرسە ئەمنییەکان کاری خۆیانیان جوان پێ بەڕێوە ناچێ، بڕیارە دوای جەژنی ڕەمەزان لە یەکەم دانیشتنی پەرلەماندا بانگھێشتی پەرلەمان بکرێن و متمانەیان لێ وەردەگیرێتەوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئەم جارە ڕێگە نادەین سەرۆکوەزیران بە ئارەزووی خۆی بەرپرسی ئەمنی دیاری بکات؛ پێویستە لە پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت و متمانەی پێ بدرێت.
بە پێی دوا ئامارەکان ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە، لە ناوچەی کەڕادەی شاری بەغدا گەیشتە دووسەد کوشتی و دووسەد بریندار.
