پێشمەرگە لە رۆژئاوای كەركووك رووبەڕووی داعش بووەوە
لەوبارەیەوە دكتۆر كەمال كەركووكی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركووكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند كە كاتژمێر 1:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەكدارانی داعش هێرشێكیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە بەرزاییەكانی پشتی سەخەرە لە سنووری میحوەرەكە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بە توندی لە داعش هاتنە دەست و بەرپەرچی هێرشەكەیان دایەوە و تێكیان شكاندن.
دكتۆر كەمال كەركووكی راشیگەیاند كە ژمارەیەك چەكداری داعش كوژران و بریندار بوون كە لاشەی یەكێكیان بەجێما و كەوتووەتە دەستی پێشمەرگە. گوتیشی لەگەڵ شكست و هەڵاتنەكەیان ژمارەیەك چەكیان لەدوای خۆیان جێهێشت.
باسنیوز
