داقوق.. ھێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

داقوق.. ھێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
قایمقامی شاری داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی قەزاکە دەخرێنە ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4/7/ 2016، ئەمیر خواکەرەم، قایمقامی داقوق ڕایگەیاند: "بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی سنووری شاری داقوق لە پێناو پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بازگەکانی ناوەوە و دەرەوەی قەزاکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش سەرپەرشتی دەکرێن".

جەختیشی لەوە کردەوە چەند ھێزێکی دیکە پێک دەھێنرێت لە ئاسایش و پۆلیس، بۆ پاراستنی نوێژخوێنان لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزاندا لە مزگەوت و حوسێنییەکانی داقوق.
گوتیشی: "ئێستا بارودۆخی داقوق لە سایەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسدا ئارامە".









باسنیوز
Top