دەزگای بارزانی لە مانگی ڕەمەزاندا ھاوکاری 224 ھەزار خێزان دەکات

دەزگای بارزانی لە مانگی ڕەمەزاندا ھاوکاری 224 ھەزار خێزان دەکات
ئەمرۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری ھەولێر ئاماری تەواوی چالاکییە ئەنجامدراوەکانی مانگی ڕەمەزانی بڵاو کردەوە.

موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی گوتی: "ساڵانی ئەم بۆنە تایبەتانەمان قۆستووەتەو تاوەکو زۆرترین ھاوکاری بگەیەنینە خەڵکی کوردستان و پەنابەران".
گوتیشی "لە سێکتەرەکانی پێداویستی و ھاوکاری ماددی و خواردن و کەرەستەکانی ناوماڵ دەگرێتەوە".

لە مانگی ڕەمەزان دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری 224 ھەزار و 57 خێزان کردووە و یەک ملیۆن و 588 ھەزار کەس سوودمەند بوونە، شەش ملیۆن و 400 ھەزار و دوو ملیۆن و 628 ملیۆن ھاوکاری ئاوارە و پەنابەران کراوە بۆ ھەموو سێکتەرەکان.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەرەوەی کەمپەکان ھاوکاری 22 ھەزار و 800 خێزانی کردووە کە تێچووەکەی زیاتر لە 456 ھەزار دۆلار بووە، ھەر لە مانگی ڕەمەزاندا بڕی 696 ھەزار دۆلار لە چوار چێوەی پڕۆژەی ئازیزاندا دابەشکراوەتە سەر چوار ھەزار و 690 کەس.

ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەرێتی مانگی سووری ئیماراتی و مانگی سووری کوەیتی و پڕۆگرامی خۆراکی جیھانی (WFP) ھاوکاری گەیاندووەتە زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە لەدەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە مانگی ڕەمەزاندا توانیویەتی خواردنی وشک و خواردنی گەرم بگەیەنێتە زیاتر لە 54 ھەزار خێزان، ھەروەھا ھاوکاری کەرەستە و پێداویستییەکانی ناوماڵیشی بەسەر 25 ھەزار و 850 خێزاندا دابەش کردووە، کە نرخەکانیان زیاتر لە 456 ملیۆن دینار بووە، وێڕای ئەوانەش 12 ھەزارو 500 دۆلاری بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەش کردووە بۆ دابینکردنی پێداویستی مانگی ڕەمەزان و جەژن.










باسنيوز
Top