میرخان: میحوهرهكانى پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رزگارکردنهوهی مووسڵ ھاوبەش نابێت
(ئاراس حهسۆ میرخان ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوێنێ سوپای عێراق توانی سێ گوندی دیکە کۆنترۆڵ بکات و ھێزی پێشمەرگەش بڕیاریداوە لەوقۆناغەدا بەشداری لەئۆپراسیۆنی رزگارکردنهوهی مووسڵدا نەکات، بۆیە بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا ھێزێکی دیکەی سوپای عێراق کە بەشداریان لەئازادکردنی فەلوجەدا کردووە لەقۆڵی شەرگاتەوە ھێرش بکەن و لەگەڵ ئەو ھێزەی ئێستا لەمەخموور ھەیە بەیەکەوە لەگەیارە یەکتر بگرنەوە.
(میرخان) گوتیشی: "بەشداری کردنی ھێزی پێشمەرگەى كوردستان لەپرۆسەی رزگارکردنهوهی مووسڵ لە میحوەری جیاوه دەبێت و بەھاوبەشی نابێت لەگەڵ سوپای عێراق، بۆیە ھێرشەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆ رزگارکردنی مووسڵ زیاتر لە خازر، باشیک، ناوەران و بەنداوی مووسڵ دەبێت، بەڵام لەھەرشوێنێکیش پێویستیان بەھاوکاری ههبێت پێشمەرگە ھاوکاریان دەکات.
KDP
