كه‌لار؛ ژنێك پاش خۆسوتاندنی گیانی له‌ده‌ستدا
عەقید لەمیعە محەممەد بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان راگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ لە گەڕەكی سەركەوتنی شاری كەلار، ژنێكی تەمەن 31 ساڵ لە رێگەی نەوتەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لەبەر زۆری رێژەی سووتانەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كرا، دواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی "ئەو ئافره‌ته‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه بێوەژنەو منداڵی نه‌بووه، لە كاتی وەرگرتنی وتەی رایگەیاندووە، بەهۆی كێشەی لە گەڵ باوكی خۆی سوتاندووە، بۆیه باوكی ئافرەتەكە بە پێی ماددەی 408 بڕگەی یەك دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
به‌پێی بڕگه‌كه، هه‌ركه‌سێك، كه‌سێك هانبدات بۆ خۆكوشتن به‌هه‌ر هۆكارێك سزا ده‌درێت به زیندانیكردن كه ماوه‌كه‌ی له‌حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر خۆكوشتنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و هاندانه روویدابێت.
ئه‌و ژنه پێش ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی بكرێت، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار كرا له‌كه‌لار.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار راگه‌یاند، كه‌سوكاری ژنه‌كه له نه‌خۆشخانه وتویانه، ئه‌و ژنه به‌هۆی كاریگه‌ری گیان له‌ده‌ستدانی برازایه‌كیه‌وه خۆی سوتاندووه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا گیانی له‌ده‌ستداوه.
