كاكهییهكان سوپاسی هێزی پێشمهرگه دهكهن
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەرانی گوندە ئازادکراوەکانی کاکەییەکان لە میحوەری خازر کۆبوویەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، نوێنەرانی کاکەییەکان داوایان كرد كە گوند و ناوچەكانیان لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی چەکدارانی داعش پاك بكرێتەوە و خزمەتگوزاریی پێویستیش بە ناوچە ئازادكراوەكان بگات.
بارزانیش لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند كاكەییەكان بەشێكی ئازیز و تایبەتی گەلی كوردن و ڕۆڵی بەرچاویان لە خەبات و شۆڕشی گەلەكەیاندا هەبووە, دڵنیایی كردنەوە هەموو ناوچەكانیان لەژێر دەستی داعش ئازاد دەكرێت.
